ناتانیاهۆ هۆشدارییەکی توند دەداتە حوسییەکان

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هۆشداریی ده‌داته حوسییه‌كان و ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌س ده‌ست بۆ سه‌روه‌رییه‌كانی ئیسرائیل ببات، باجێكی قورس ده‌دات.
پێنجشه‌ممه، 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، دوای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و حزبوڵڵای لوبنانی و ڕژێمی ئه‌سه‌د، حوسییه‌كان دوایین "به‌ره‌ی شه‌ڕی ئێرانن" له ناوچه‌كه‌دا.
بنیامین ناتانیاهۆ له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هۆشداری داوه‌ته حوسییه‌كان ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌س ده‌ست بۆ سه‌روه‌رییه‌كانی ئیسرائیل ببات، باجێكی قورس ده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتووشیه‌تی، حوسییه‌كان فێر بوونه و به شێوازێكی قورسیش فێر ده‌بن، ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ ئیسرائیل ده‌بات، چ باجێكی قورس ده‌دات.