ئەحمەد شەرع: هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به ڕێكخراوی قاعیده‌وه نه‌ماوه

سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا جه‌خت ده‌كاته‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ڕێكخراوی قاعیده‌وه نه‌ماوه؛ ڕه‌تیشی ده‌كاته‌وه به‌شداریی شه‌ڕی تائیفی كردبێت له عێراق.
پێنجشه‌ممه، 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌حمه‌د شه‌رع "ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی"، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی "بی بی سی"، جه‌ختی كرده‌وه، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ڕێكخراوی قاعیده‌وه نه‌ماوه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له ئێسته‌دا به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی سووریا كار ده‌كات و په‌یوه‌ندیی به هیچ ڕێكخراو و لایه‌نێكی ده‌ره‌كییه‌وه نییه.
سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا هه‌روه‌ها ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، پێشتر به‌شداری شه‌ڕی تائیفی له عێراق كردبێت، كه ئه‌و كات یه‌كێك بووه له كه‌سه دیاره‌كانی ناو ڕێكخراوی قاعیده.