ئەردۆغان: سووریای نوێ بەدەر بێت لە تیرۆر و مافی هەموو ئایین و ئیتنیکەکان پارێزراو بێت

سه‌رۆكی توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌به‌ستیانه به ڕاستگۆییه‌وه به‌شداریی له بونیاتنانه‌وه‌ی سووریادا بكه‌ن، به مه‌رجێك به‌ده‌ر بێت له تیرۆر؛ ده‌شڵێت، گه‌لی سووریا پێویستی به یه‌كڕیزی و بووژانه‌وه‌ی وڵاته‌كه هه‌یه.
پێنجشه‌ممه، 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له گوته‌یه‌كدا له میانی به‌شداریكردنی له لووتكه‌ی "ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌شت" كه له ئه‌مڕۆ كاره‌كانی له قاهیره به‌ڕێوه چوو، ڕایگه‌یاند، گه‌لی سووریا پێویستی به یه‌كڕیزی و بووژانه‌وه‌ی وڵاته‌كه هه‌یه كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ماندووه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، توركیا هه‌وڵ ده‌دات له‌م قۆناغه قورسه‌دا به‌شداریی له سه‌قامگیریی سووریادا بكات.
سه‌رۆك كۆماری توركیا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی سووریادا به وردی چاودێری پێشهاته‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان جه‌ختیشی كرده‌وه، مه‌به‌ستیانه به باوه‌ڕ و ڕاستگۆییه‌وه به‌شداریی له بونیاتنانه‌وه‌ی سووریادا بكه‌ن، كه به‌ده‌ر بێت له تیرۆر و تێیدا سه‌رجه‌م ئایین، مه‌زهه‌ب و ئیتنیكه‌كان پێكه‌وه به ئاشتی بژین.