سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا: دانوستانمان بۆ ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە نییە

سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه دانوستانیان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده له باره‌ی ئاگربه‌سته‌وه كردبێت؛ ده‌شڵێت، لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی له‌م باره‌وه ته‌نیا بۆ پارێزه‌یی بووه.
پێنجشه‌ممه، 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند، هیچ دانوستانێكیان له‌گه‌ڵ هێزه سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له باره‌ی ئاگربه‌سته‌وه نه‌كردووه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكییه‌وه گوتراوه، ته‌نیا بۆ پارێزه‌یی بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ك جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، توركیا به وردی چاودێریی هه‌موو ئه‌و گرووپانه ده‌كات كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی توركیا و سووریا ده‌كه‌ن و له‌م باره‌یشه‌وه به ئامانجی دوورخستنه‌وه و ڕێگه‌گرتن لێیان، هه‌نگاوی پێشوه‌خته ده‌نێت.
چوارشه‌ممه، 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ماتیۆ میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: گفتوگۆمان له‌باره‌ی ئاگربه‌ست له منبج کردووه كه كشانه‌وه‌ی هه‌سه‌ده‌ی له خۆ گرتووه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوڕات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، باسی لەوە کرد، له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانه‌كانیان له گفتوگۆدان، هەروەها لە نیگەرانییەکانی تورکیا لە سووریا تێ دەگەن.
ئاماژەی بەوە کرد، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاگربەست لەنێوان هەسەدە و تورکیا درێژ کرایەوە. گوتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگه چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان، هەروەها واشنتن کاری جیددی دەکات بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بۆ ماوەکانی داهاتووش.
ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دوای ئەوە دێت، سێشه‌ممه، 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ناوەندیی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕاگەیاند، ئەمەریکا لە هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە هەردوو شارەکانی منبج و کۆبانێ شکستی هێنا.