سوودانی: گۆڕانکارییە مەترسیدارەکان کاریگەریی بێوێنەیان لەسەر ناوچەکە دروستکردووە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: بەرکەوتنە نەتەوەیی و ئاینییەکان لە سووریا،کاریگەرییان بۆ سەر عێراق دەبێت، دەشڵێت: گۆڕانکارییە مەترسیدارەکان کاریگەریی بێوێنەیان لەسەر ناوچەکە دروستکردووە.
پێنجشەممە 19ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆز و نێردەی وڵاتان لە بەغدا گوتی: پاڵپشتیی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین، بەرکەوتنە نەتەوەیی و ئاینییەکان لە سووریا کاریگەرییان بۆ سەر عێراق دەبێت.
سوودانی هۆشدارییدا لەوەی، بە ئامانج گرتنی مەزارگەکان لە سووریا ناکۆکی دروست دەکات، ئەوەشی نەشاردەوە، گۆڕانکارییە مەترسیدارەکان کاریگەریی بێوێنەیان لەسەر ناوچەکە دروستکردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، لەبارەی بارودۆخی سووریا، عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە پەیوەندی دایە.