حوسییەکان: ئامادەی شەڕێکی درێژخایەنین بەرانبەر بە ئیسرائیل

حوسییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن، به فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئامانجێكی سه‌ربازیی ئیسرائیل؛ ده‌شڵێن بۆ شه‌ڕی درێژخایه‌ن به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل ئاماده‌ن.
پێنجشه‌ممه، 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، یه‌حیا سه‌ریع، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ـی یه‌مه‌ن، ناسراو به حوسییه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، به فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئامانجێكی سه‌ربازیی ئیسرائیل له ناوچه‌ی یافا و ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه.
یه‌حیا سه‌ریع ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هێرشه‌كه‌یان له تۆڵه‌ی "كۆمه‌ڵكوژیی هاووڵاتییانی غه‌ززه‌یه" به ده‌ستی سوپای ئیسرائیل و هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن.
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ـی یه‌مه‌ن جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، بۆ ڕووبه‌ڕووی ئیسرائیل ئاماده‌ی شه‌ڕێكی درێژخایه‌نن و تا سه‌ركه‌وتنیان له‌و "جیهاده" و سه‌رخستنی "موجاهیدان"ـی غه‌ززه و به‌رگریكردن له یه‌مه‌ن له "تێكۆشان" ناوه‌ستن.
پێنجشه‌ممه، 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، دوای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و حزبوڵڵای لوبنانی و ڕژێمی ئه‌سه‌د، حوسییه‌كان دوایین "به‌ره‌ی شه‌ڕی ئێرانن" له ناوچه‌كه‌دا.
بنیامین ناتانیاهۆ له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هۆشداری داوه‌ته حوسییه‌كان ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌س ده‌ست بۆ سه‌روه‌رییه‌كانی ئیسرائیل ببات، باجێكی قورس ده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتووشیه‌تی، حوسییه‌كان فێر بوونه و به شێوازێكی قورسیش فێر ده‌بن، ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ ئیسرائیل ده‌بات، چ باجێكی قورس ده‌دات.