پات ڕایدەر: له شه‌ڕی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بین

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریا‌ن و پێش كه‌وتنی ئه‌سه‌دیش له‌و ئه‌ركه‌دا بوون له‌و وڵاته‌دا.
پێنجشه‌ممه، 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، پات ڕایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن" له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی دژی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.
پات ڕایدەر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌مێننه‌وه و پێش كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیش له‌و وڵاته بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا باسی له‌وه‌ش كرد، هێزه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریا‌ن.
پێنجشەممە 19ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژانەمەوانیدا گوتی: ڕژێمی ئەسەد سەدان هەزار کەسی لە سووریا کوشت و ئەشکەنجەی دان و بێسەروشوێنی کردن. لە کۆتاییدا ڕژێمی ئەسەد ڕووخا، ئەمەش کردەوەیەکی بنچینەیی دادپەروەرییە.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، جەختی لەوەش کردەوە، ڕووخانی ئەسەد دەرفەتێکی مێژووییە بۆ خەڵکی چەوساوەی سووریا بۆ ئەوەی داهاتووییەکی باشتر بۆ وڵاتە پڕ شانازییەکەیان بونیاد بنێن.
هاوکات دەڵێت: ئێمە سەرنجمان لەسەر ئەوەیە، لەگەڵ هاوبەشەکانمان، لایەنەکانی سووریا و گەلی سووریا کار بکەین بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتە بقۆزینەوە و بتوانین ئەم مەترسییە نەهێڵین لە داهاتوودا.