وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداریی لە گەڕانەوەی داعش دەدات

وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداریی دەدات؛ چەکدارانی داعش بەشێک لە چەکەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەدیان دەستکەوتووە.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فوئاد حوسێن, وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و کشانەوەی سوپاکەی لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا، ڕێکخراوی داعش چەکی زیاتری دەستکەوتووە و دەستی کردووەتەوە بە جموجوڵ، هەروەها خاکی زیاتریشیان کۆنترۆڵ کردووە.
فوئاد حوسێن دەشڵێت: "پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بکرێت، کە دەیان هەزار چەکداری داعشی تێدایە، هەرجۆرە دزەکردنێک لەو زیندانانەوە مەترسی لەسەر ئاسایشی عێراق دروست دەکات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی بارودۆخی ناوچه‌كه به تایبه‌تی سووریایان كردووه و گۆتێرێس گوتوویه‌تی، له ڕێگه‌ی نێرده‌ی تایبه‌ته‌وه به‌رده‌وام چاودێری بارودۆخی سووریا و كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن گوتوویه‌تی، بارودۆخی سووریا به‌هۆی باڵاده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا، به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چێت، به تایبه‌تی كه داعش دووباره خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه و هه‌وڵ ده‌دات سوود له ڕووخانی سوپای سووریا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات وه‌ربگرێت.
هاوكات جه‌ختی كردووه‌ته‌وه ئه‌و زیندانیانه‌ی سووریا كه سه‌دان چه‌كداری داعشیان تێدایه، كۆنترۆڵ بكرێن. به پێویستیشی زانیوه چاره‌یه‌كی به په‌له بۆ كەمپی هۆل بدۆزرێته‌وه و پارێزگاریش له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته بكرێته‌وه و زۆریش له ئاواره‌كان نه‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.