کەشناسی: ئێوارەی ئەمڕۆ باران زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ هەینى 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، کەمێک پلەکانی گەرما بەرز بێتەوە و شەپۆلێکی باران بارین زۆربەی ناوچەکان بگرێتەوە.
بە گوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت و دوای نیوەڕۆ بە نمە باران دەست پێدەکات، دواتر لە شەودا ڕێژەى دابارین لە زۆربەى ناوچەکان زیاتر دەبێت.
هەر بە گوێرەی پێشبینییەکان، ڕێژەی باران لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپەڕین بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی بەفر بارینێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
هەروەها ئاماژەیداوە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.