یەکێتیی ئەورووپا: پێویستە هێزەکانی سووریا ڕێز لە مافی هەموو پێکهاتەکان بگرن

لە لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل، سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا ئەرکیان بە کۆمیسیۆنی ئەورووپا و کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕاسپارد، بۆ ئامادەکردنی ڕێوشوێنەکان بۆ پشتیوانیکردن لە سووریا.
یەکێتیی ئەورووپا کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕادەسپێرێت کە ئامادە کاری پشتیوانی لە سووریا بکات.
لە بەڵگەنامەی کۆتایی لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسلدا هاتووە: "ئەنجوومەنی ئەورووپا کۆمیسیۆنی ئەورووپا، ئەمینداری یەکێتیی ئەورووپا ڕاسپارد بۆ دابینکردنی بژاردە بۆ پشتیوانیکردن لە سووریا".
هەروەها بەڵگەنامەکە داوا لە هەموو هێزەکان لە سووریا دەکات، گفتوگۆی هەمەلایەنە بنیات بنێن و ڕێز لە مافی هەموو سوورییەکان بگرن، بە پێکهاتەکانیشەوە.
سەرکردە ئەورووپاییەکان ئاماژەیان بە پێویستیی ڕێزگرتن لە تەواوی سەربەخۆیی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا لە سنوورەکانی خۆیدا بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان کرد.