وەزیری بەرگری تورکیا: دەبێ کۆبانێ و ڕەققە چۆڵ بکرێن

یەشار گولەر: هەنگاوی سەربازی و دیپلۆماتیمان بۆ سەقامگیری سنوورەکان و ئاسایشی ناوخۆی تورکیا هەیە

وەزیری بەرگریی توکیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین لە کۆبانێ و ڕەققە پاشەکشێ بە چەکدارانی هەسەدە و لە چەکیان دابماڵێنین و چەکەکانیشیان ڕادەستی حکوومەتی نوێی سووریا بکەین، ئاشکراشیکرد، تورکیا چەندین هەنگاوی سەربازی و دیپلۆماتی بۆ سەقامگیری سنوورەکانی و ئاسایشی ناوخۆیی هەیە. 

یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە کۆبوونەوەی تایبەت بە بودجە گشتیی وڵاتەکەی لە پەرلەمان ڕایگەیاند، هیواخوازن چەکدارانی هەسەدە و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق بگەکە ڕێککەوتن، چونکە لە کۆبانێ چەکدارانی یەپەگە و پەکەکە پێداگرن ئەو ناوچانە چۆڵ نەکەن و چەک دانەنێن.

ئاسایشی تورکیا

وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت:"لە کۆبانێ چەکدارانی یەپەگە و پەکەکە پێداگری دەکەن لەوە ئەو ناوچانە جێنەهێڵن، هاوکات لە حەسەکە هەندێک چالاکییان هەبووە، بەڵام ئیدارەی نوێی دیمەشق بەتایبەتی لە ڕەققە و ڕەبقە داوایان لێدەکات چەک دابنێن، هیوادارین بتوانن لە نێوان خۆیاندا ڕێکبکەون".

گوتیشی:"  پێشبینی دەکەین تەواوی چەکە قورسەکان دانێن و ئەو ناوچانە جێبهێڵن، بێ ئەوەی خەڵکی ناوچەکان تووشی دۆخێکی نەخوازراو بکەنەوە".

وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێ:" چەندین هەنگاوی سەربازی و دیپلۆماتی دەگرینەبەر بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەمەش لەسەر ڕێنماییەکانی سەرۆک کۆمارمان و لە چوارچێوەی پرەنسیپی پاراستنی نیشتمان دەبێت لە دەرەوەی سنووری تورکیا، چونکە تورکیا بە مافێکی سروشتی خۆی دەزانێت لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیی بەرگری لە خۆی بکات ".

گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سووریا

یەشار گولەر ، وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت :" بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی 2024 دا بە تێکڕای 11 هەزار پەنابەر گەڕاونەتەوە سووریا، بەڵام لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، خواستی گەڕانەوەی پەنابەران بۆ دوو هێندە زیادی کردووە".

گوتیشی: "بۆ گەڕاندنەوەی خەڵکی سووریا بۆ وڵات و زێدی خۆیان دوو پلانێکی دوو قۆناغەمان هەیە، لە قۆناغی یەکەمدا گەڕانەوەی ئەو سووریانەیە لە کەمپەکانی دەوروبەری ئیدلب نیشتەجێ، دواتر لە قۆناغی دووەمدا هەوڵی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری نیشتەجێی تورکیا دەدەین."

هەروەها ئاماژەیدا، حکوومەتی تورکیا لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایەی سووریا و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و پارێزراوی گیانی پەنابەرانی گەڕاوە، پرۆسەی بەڕێکردن و ناردنەوەی پەنابەرانی سووری بۆ وڵاتەکەیان خێراتر کردووە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment