عەباس عێراقچی: تیرۆر دەگەڕێتەوە سووریا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری له باره‌ی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر بۆ سووریا ده‌دات؛ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌ركی ڕاوێژكارانی ئێرانی له سووریا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و گرووپه هاوشێوه‌كانی بوو.
هه‌ینی، 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الغد"ـی میسری، هۆشداری له باره‌ی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر بۆ سووریا دا و گوتی، ئه‌گه‌ر هه‌یه له ئه‌نجامی ئه‌و پشێوییه‌ی له سووریا دروست بووه، تیرۆر بگه‌ڕێته‌وه.
عه‌باس عێراقچی هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، تیرۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه سووریا و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌ش كردووه، ئه‌ركی ڕاوێژكارانی ئێرانی له سووریا له سه‌رده‌می به‌شار ئه‌سه‌ددا، ته‌نیا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌تایبه‌تی ڕێكخراوی داعش و گرووپه هاوشێوه‌كانی بوو له‌و وڵاته.