حوسییەکان: بە بەشداریی گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشمان کردە سەر چەند ئامانجێکی ئیسرائیل

حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ڕایده‌گه‌یه‌نن، به به‌شداریی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی ئیسرائیل.
هه‌ینی، 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، یه‌حیا سه‌ریع، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ـی یه‌مه‌ن، ناسراو به حوسییه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، به به‌شداریی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق به فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له باشووری ئیسرائیل.
یه‌حیا سه‌ریع هه‌روه‌ها گوتی، وه‌ڵامی هاوشێوه‌یان به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له ئه‌گه‌ر هێرشكردنه سه‌ر یه‌مه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، عه‌بدولمه‌لیك حوسی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حوسییه‌كان له گوتارێكی تایبه‌ت به كه‌ناڵی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، مووشه‌كێكی "سه‌رووی ده‌نگ"ـیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل كردووه.
عه‌بدولمه‌لیك حوسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌یان په‌یامێكی به‌هێزه بۆ ئیسرائیل و ترسێكی گه‌وره‌ی دروست كردووه.
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ـی یه‌مه‌ن ڕوونیشی كرده‌وه، له ئه‌نجامی ئاراسته‌كردنی ئه‌و مووشه‌كه‌یاندا، به‌نده‌ری ئوم ڕه‌شراش "ئیلات" كه له گرنگترین به‌نده‌ره‌كانه و ئیسرائیل پشتی پێ ده‌به‌ستێت، له كار كه‌وتووه و داخراوه.
به گوته‌ی ناوبراو، له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی سوپای ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی تاوه‌كوو ئێسته، 1147 مووشه‌كی بالیستی و فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانیان ئاراسته‌ی ئامانجه‌كانیان له ئیسرائیل كردووه.
پێنجشه‌ممه، 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، یه‌حیا سه‌ریع، گوته‌بێژی حوسییه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، به فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئامانجێكی سه‌ربازیی ئیسرائیل له ناوچه‌ی یافا و ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه.
یه‌حیا سه‌ریع ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هێرشه‌كه‌یان له تۆڵه‌ی "كۆمه‌ڵكوژیی هاووڵاتییانی غه‌ززه‌یه" به ده‌ستی سوپای ئیسرائیل و هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن.
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ـی یه‌مه‌ن جه‌ختیشی كرده‌وه، بۆ ڕووبه‌ڕووی ئیسرائیل ئاماده‌ی شه‌ڕێكی درێژخایه‌نن و تا سه‌ركه‌وتنیان له‌و "جیهاده" و سه‌رخستنی "موجاهیدان"ـی غه‌ززه و به‌رگریكردن له یه‌مه‌ن له "تێكۆشان" ناوه‌ستن.
پێنجشه‌ممه، 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، دوای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و حزبوڵڵای لوبنانی و ڕژێمی ئه‌سه‌د، حوسییه‌كان دوایین "به‌ره‌ی شه‌ڕی ئێرانن" له ناوچه‌كه‌دا.
بنیامین ناتانیاهۆ له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هۆشداریدایه حوسییه‌كان گوتی، هه‌ر كه‌س ده‌ست بۆ سه‌روه‌رییه‌كانی ئیسرائیل ببات، باجێكی قورس ده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتووشیه‌تی، حوسییه‌كان فێر بوونه و به شێوازێكی قورسیش فێر ده‌بن، ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ ئیسرائیل ببات، چ باجێكی قورس ده‌دات.