قامشلۆ؛ شاندێکی هاوبەشیی ئەمەریکی – فەرەنسی لەگەڵ ئەنەکەسە تاوتوێی یەکهەڵوێستی کورد دەکەن

گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، شاندێكی ئه‌مه‌ریكی و فه‌ره‌نسی له شاری قامیشلۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارته‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان كۆ بووه‌ته‌وه.
هه‌ینی، 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فه‌یسه‌ڵ یووسف، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، شاندێكی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكی – فه‌ره‌نسی له شاری قامشلۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارته‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان كۆ بووه‌ته‌وه و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كردووه.
فه‌یسه‌ڵ یووسف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی گرنگی یه‌كهه‌ڵوێستی كورد كرا، به‌ڵام گفتوگۆكان یه‌كلایی نه‌كرانه‌وه و بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوو كه ئایینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه ده‌چن، هه‌ڵگیرا.