ئەمەریکا: سەرکردەیەکی داعشمان لە پارێزگای دێرەزووری سووریا کوشت

هێزەکانی ئەمەریکا لە شاری منبج لە باکووری سووریا
هێزەکانی ئەمەریکا لە شاری منبج لە باکووری سووریا

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا، کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی لە ڕێگەی هێرشێکی ئاسمانییەوە لە پارێزگای دێرەزووری سووریا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە هێرشێکی ئاسمانی وردی هێزەکانیان، توانیویانە سەرکردەیەکی داعش بەناوی ئەبو یوسف و ئەندامێکی دیکەی داعش لە پارێزگای دێرەزوور لە سووریا بکەنە ئامانج.

سێنتکۆم دەشڵێت: ئەو ناوچەیەی کە هێرشەکەیان لێ ئەنجامداوە و ئەو سەرکردەکەیەی داعشیان لێ کوشتووە، پێشتر لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕژێمی سووریا و هێزەکانی ڕووسیا بووە.

سێنتکۆم نەیشاردووەتەوە، چەکدارانی داعش هەوڵ دەدەن هێرش بکەنە سەر گرتووخانەکان و ئەندامەکانیان ئازاد بکەن.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment