ژمارەیەک ئەندامی داعش لە کەرکووک دەستگیر کران

دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش لە کەرکووک
دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش لە کەرکووک

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی عێراق، دەستگیرکردنی 7 ئەندامی داعشی لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بە مەبەستی نەهێشتی هەڕەشەی تیرۆر و دەستگیرکردنی تیرۆرستان، چەندین ئۆپەراسیۆن لە کەرکووک کران، لە ئەنجامدا 7 ئەندامی داعش دەستگیر کران.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: یەکێك لەو ئەندامانەی داعش کە دەستگیر کراوە، کاری گواستنەوەی چەک و پێداویستی سەربازیی دیکەی بۆ ڕێکخراوی داعش دەکرد.

هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەردەوام دەبن بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش و دەستگرتن بەسەر چەکەکانیان.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment