کەشناسی: باران بەردەوام دەبێت

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات،  لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم نمەباران و بارانى مامناوەند بەردەوام دەبێت؛ هاوكات ڕێژه‌ی بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ینی، 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشبینى كرد، باران تاوه‌كوو سبەى بەرەبەیانى ڕۆژی شەممە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی كوردستان بە شێوەى نمەباران و بارانى مامناوەند بەردەوام بێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بەفر لە زۆربەى ناوچە شاخاویەکان دەبارێت و لە هەندێ ناوچەش ئەگەرى بارینى بەفر و بارانى تێکەڵە هەیە و پلەکانى گەرماش زیاتر داەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستانی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌: 

هەولێر 7.2 ملم 

شەمامک 7.6 ملم

پیرمام 5.4 ملم

سلێمانى 8.6 ملم

چەمچەماڵ 7.5 ملم

دهۆک 1.4 ملم

زاخۆ 2.3 ملم

ئاکرێ 2.8 ملم

بامەرنێ 0.2 ملم

بارزان 0.4 ملم

بازیان 9.2 ملم

دەربەندیخان 5.6 ملم

حاجى ئۆمەران 0.2 ملم

هەڵەبجە 3.6 ملم

هەڵشۆ 0.4 ملم

کەلار 5.4 ملم

خەبات 7.2 ملم

مانگیش 0.4 ملم

مەیدان 7.2 ملم

سۆران 0.8 ملم

پێنجوێن 5.2 ملم

قەڵادزێ 1.0 ملم

کەرکووک 9.2 ملم

دووز 5.8 ملم

خانەقین 4.0 ملم

 
 
Fly Erbil Advertisment