باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق دەست بەکارەکانی دەکاتەوە
وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوی نیازپاكی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێستای سووریا، عێراق ده‌رگای باڵیۆزخانه‌كه‌ی له دیمه‌شق ده‌كاته‌وه، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، عێراق پشتیوانی له پرۆسه‌ی نوێی سیاسی له سووریا ده‌كات و دووپاتیشی كرده‌وه، هه‌ڵوێستی عێراق له‌باره‌ی سووریا ڕوونه و ڕێز له ئیراده‌ی گه‌لی سووریا ده‌گرن.
محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگەیاند "عێراق ئاماده‌یه پشتیوانی له پرۆسه‌ی نوێی سیاسی سووریا بكات." بوونی گرووپه چه‌كداره‌كانیشی له‌و وڵاته و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق به نیگه‌رانی وه‌سف كرد و گوتی: "پێویسته هه‌موو لایه‌ك ڕێز له ئیراده‌ی گه‌لی سووریا بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بڕیار له قۆناغی داهاتوویان بده‌ن."
سوودانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: "هه‌ڵوێستی عێراق له‌باره‌ی سووریا ڕوون و ئاشكرایه و هاوشێوه‌ی ههڵوێستهكهیهتی بۆ هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی دۆست و ڕژده له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته، له‌و پێناوه‌شدا له لووتكه‌ی عه‌قه‌به‌دا تێڕوانینه‌كه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نه‌كان، کە ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا دڵنیایی له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانیان به وڵاتانی ناوچه‌كه بدات."
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌ڵێت: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌قامگیریی سووریا و ناوچه‌كه‌دا بێت، ئه‌وانیش دژی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه نین." باسی لەوەش کرد "هه‌رچه‌ند تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی فه‌رمی به‌و ئاراسته‌یه نه‌نراوه، به‌ڵام نوێنهرایهتییهكهیان له‌و وڵاته ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه‌ته‌وه."
سوودانی ئاماژەی بەوەش دا "دۆخی ئێستای سووریا هاوشێوه‌ی دۆخی عێراقه له ساڵی 2003، بۆیه پێویسته ئامۆژگاری ئه‌و وڵاته بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه دووباره نه‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و كات ئێمه كردمان."
سوودانی ڕوونیشی کردەوە "به‌غدا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ سووریا و سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت و ده‌رگاكانیان كراوه‌ن بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان و گوێ له ڕا و بۆچوونه‌كانیان ده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پلانی پێشوه‌خته‌یان بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری ئه‌منی، سیاسی و ئابووریش بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی هه‌یه."
دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د، تیمی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له سووریا له ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه دیمه‌شقیان به‌ره‌و لوبنان جێهێشت، ده‌شگوترێت، دووباره كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له سووریا، قبووڵكردنی ئه‌و واقیعەیە، كه به‌ر له ڕووخانی ئه‌سه‌د زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕەتیان ده‌كرده‌وه و بانگه‌شه‌ی مه‌ترسیدارییان بۆ ده‌كرد.