نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەڵمانیا دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ڕووداوەکەی دوینێی ئەڵمانیای کرد و گوتی: به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه ده‌كه‌م و هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
شەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند "به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه ده‌كه‌م، كه دوێنێ ئێواره بازاڕێكى سه‌رى ساڵى له ماگدێبورگ له ئه‌ڵمانيا به ئامانج گرت."
گوتیشی: "ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له‌م كاته سه‌خته‌دا بير و دڵمان لاى كه‌سوكارى قوربانييانه و هاوسۆزى گه‌لى ئه‌ڵمانياين، هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين".
شەوی ڕابردوو، 20-12-2024، ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی خۆی کرد بە ناو بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ لە شاری ماگدێبورگی ئەڵمانیا. ڕۆژنامەی "بێڵد"ـی ئەڵمانی بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا 11 کەس مردن و نزیکەی 80 کەسیش بریندار بوون.