سیناتۆرێکی ئەمەریکی بۆ ئەردۆغان: کوردەکان دۆستی ئەمەریکان

سیمۆن لیدین، جێگری پێشووی یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە فۆکس نیوز دیجیتاڵی ڕاگەیاندووە "ئەمەریکا دەبێت پشتگیریی زیاتری هێزەکانی سووریای دیموکرات بکات، بە تێگەیشتن لەو ڕاستییەی کە تورکیای هاوپەیمانی ناتۆمان، هەڕەشەیەکی جیهادیی خێرا پەرەسەندوو لە ناوچەکەدا، بەهێز دەکات."
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، هێزەکانی سووریای دیموکرات ناچار بووە هێزەکانی دووبارە بڵاو بکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی تورکیا کە بە مەبەستی دەرکردنی چەکدارانی هەسەدە لە باکووری سووریا، دەیکات "
هەروەها بە گوێرەی پسپۆڕانی دژە تیرۆر، سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا دەکرێت کاریگەری خراپی لەسەر ئاسایشی ئەمەریکا هەبێت.
سیناتۆر جۆن کێنێدی ، کە لە پارتی کۆمارییەکانە، لە وتارێکیدا چەندین جار ڕووی قسەکانی ئاڕاستەی ئەردۆغان کرد و گوتی: "واز لە کوردەکان بهێنن، کوردەکان دۆستی ئەمەریکان، ئەو خەڵکانەی کە زۆرترین بەرپرسیارێتیان هەبوو لە یارمەتیدانمان، زۆرترین ڕۆڵیان لە لەناوبردنی داعش هەبوو ، کوردەکان بوون."
کێنێدی، هۆشداری دا بە ئەردۆغان "ئەگەر هێرش بکەیتە سەر سووریا و پەلاماری کوردەکان بدەیت، من داوا لە کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکەم کە هەڵوێستی هەبێت." ئاماژەی بەوەش دا "سزاکانی ئێمە یارمەتی ئابووریی تورکیا نادات."