دەسەڵاتی نوێی سووریا یەکەم ئافرەت لە حکوومەتەکەی دادەمەزرێنێت

عائشە دبس
عائشە دبس

یەکەی کاروباری سیاسی حکوومەتی کاربەڕێکەری سووریا ڕایدەگەیەنێت: عائیشە دبس پۆستی بەپرسیارەتی نووسینگەی کاروباری ئافرەتانی پێ دەسپێردرێت، بەمەش دبس دەبێتە یەکەم ئافرەت پۆستێکی فەرمی لە دەسەڵاتی نوێی سووریا وەربگرێت، ئەو هەنگاوەش دوای ئەو هەموو داوایە هات لەبارەی بەشداریی پێکردنی ئافرەتان لە دەسەڵاتی نوێی سووریا لەچوارچێوەی بونیاتنانەوەی وڵاتەکە.

دسەڵاتی نوێی سووریا لە پێگەی کۆمەڵایەتی(ئێکس) تویتەری پێشوو، وێنەیەکی عائشە دبسی بڵاو کردووەتەوە لەگەڵ ژمارەی تەلەفۆنەکەی، بۆ ئەوەی لەهەر کاتێک هەر کەس و لایەنێک بیەوێت و پێویستی بێت پەیوەندیی بە نووسینگەی کاروباری ئافرەتانەوە بکات، بەتایبەت لەو پرسانەی پەیوەستن بە مافی مرۆڤ و کێشەی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و سیاسی بۆ ئافرەتی سووری.

دامەزراندنی عائیشە دبس لەو پۆستەدا، بۆتە جێی مەترسی و دڵگرانی چەند لایەنێک، هەندێک لەوان چالاکوانانی سۆشیال میدیان کە دەڵێن: دروستکردنی نووسینگەی کاروباری ئافرەتان بەو شێوەیە، زادەی بیرێکی دواکەوتووە

چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێدوانەکانی پێشووی عائیشە دبسیان بەبیرهێناوەتەوە کە ڤیدیۆیەکی ساڵی 2023 یە و تێیدا دەڵێت: "عەلمانییەت ڕق و کینە، بیرۆکەیەکی بۆ هێناوین ئافرەتان لەناودەبات."

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment