مەزڵوم عەبدی: داوای هەرێمێکی فیدراڵی لە سووریا ناکەین

مەزڵوم عەبدی
مەزڵوم عەبدی

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: داوای هەرێمێکی فیدراڵی لە سووریا ناکەین، بەڵکو لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سووریایین.

شەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بە ماڵپەڕی شەرقی ڕایگەیاند: دەیانەوێت ببنە بەشێک لە سووپای نیشتمانی سووریا ئەگەر دروست بکرێت، دەشڵێت: پێشوازیی لە لێدوانەکانی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا دەکەین و لێدوانەکانیان ئەرێنین.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مەزڵوم عەبدی دەڵێت: تا ئێستا لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا کۆ نەبووینەتەوە، بەڵام ئامادەین کۆ ببینەوە و گفتوگۆ بکەین، ئاماژە بەوەش دەکات، داوای هەرێمێکی فیدراڵی لە سووریا ناکەن، بەڵکو داوای سووریایەکی یەکپارچە دەکەن.

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە کۆبانێ و منبج و ڕووباری فورات نزیک دەبنەوە، دەشڵێت: لەگەڵ ئەمەریکا بەردەوام دەبین بۆ فشار خستنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی شەڕ بووەستێنێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment