حەماس: ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە نزیکە

سێ گرووپی فەلەستینی ڕایانگەیاند: ئێستا گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل بۆ مەبەستی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە لە هەموو کاتێک نزیکترە، بەڵام ئەگەر ئیسرائیل مەرجی نوێی نەبێت.
سێ گروویی فەلەستینی بە ناوەکانی حەماس، جیهاد و بەرەی میللی، لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆبوونەوە و باسیان لە پێشهاتەکانی غەززە و دانوستانەکانی ئاگربەست و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان کرد.
هاوکات بە گەشبینییەوە گوتیان: ئێستا گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل بۆ مەبەستی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە لە هەموو کاتێک نزیکترە، بەڵام ئەگەر ئیسرائیل مەرجی نوێی نەبێت
هەرسێ گرووپەکە ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە پەیوەندیکردن بۆ ڕاوێژ و هەماهەنگی لەسەر هەموو پێشهاتەکانی پەیوەست بە گەلی فەلەستین و دانوستانەکانی ئاگربەست، هەروەها بڕیاریان دا لە زووترین دەرفەتدا دووبارە کۆببنەوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان بە مەبەستی پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە دوای شەڕ.