تۆڕی ئاوی پیڕەش بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 700 دینار جێبەجێ دەکرێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو پرۆژانەی لە گەڕەکی پیڕەشی هەولێر کراون بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار و نیو دینار بوون، تێچووی تۆڕی ئاویش بۆ ئەو گەڕەکە زیاتر ملیارێک و 700 ملیۆن دینار بووە.

یەکشەممە، 22ـی کانوونی یەکەمی 2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  خزمەتکردنی هاووڵاتییان لەو گەڕەکانەی تا ئێستا خزمەتگوزارییان پێ نەگەیشتووە، هەموو ئەمانە لەو دیدگایەوە سەرچاوە دەگرێت کە مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستە و ڕێنمایی دامەزراوەکان دەکات بۆ خزمەتگوزاری لەو شوێنانەی کە پێوسیتن تیایاندا بکرێت."

ئەو وەزیرە دەڵێت: "ئەو پرۆژانەی لە گەڕەکی پیڕەشی هەولێر کراون، زیاتر لەلایەن کۆمپانیایی هێمن گرووپەوە بووە بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار و نیو دینار، دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی و قیرتاوکردنی دووشەقامی سەرەکی بوو، دواتر لەلایەن کۆمپانیایی "HMH"، کاری کردنەوەی ڕێگە و شەقامەکان بوو بە گوژمەی ملیارێک و 183 ملیۆن دینار."

ساسان عەونی دەشڵێت: "ئەمڕۆ دانانی بەردی بناغەی تۆڕی ئاوە بە گوژمەی ملیارێک و 753 ملیۆن دینار، هەفتەی ڕابردوو ڕەزامەندی دانانی شۆستە، شەقام، دانانی کەربستۆن و چینی دووەمی تێکەڵە بۆ کراوە، هەفتەی ئایندە بە بڕی ملیارێک و 839 ملیۆن دینار دەست بەکار دەبێت." 

 

 
 
 
 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment