چین..ئەمساڵ زۆرترین گەشتیار سەردانی چیای چومۆلانگمایان کردووە

ئاژانسی هەواڵی شینهوای چینی ڕایگەیاند، لە ساڵی 2024، زیاتر لە 500 هەزار گەشتیار، سەردانی چیای چومۆلانگمیانا کرد بەم پێیەش ژمارەیەکی پێوانەیی گەشتیارانی تۆمار کرد.
ناوچەی دیمەنی چومۆلانگما لە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری شیکانگی باشووری ڕۆژئاوای چین لە ساڵی 2024دا ژمارەیەکی پێوانەیی سەردانی گەشتیارانی تۆمار کردووە و بەپێی ڕاگەیەنراوی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان، ژمارەی گەشتیاران 500 هەزاری تێپەڕاندووە.
ناوچە گەشتیارییەکە، زیاتر لە 540 هەزار و 200 سەردانی گەشتیارانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەخۆیەوە بینیوە، ساڵ لە دوای ساڵ بە ڕێژەی سەدا 18 زیادی کردووە، بەپێی ئامارەکانی حکوومەتی ناوخۆیی ناوچەی تێنگری لە شاری شیگازە.
ئەمساڵ، پارێزگاکە 163 ملیۆن یوان (نزیکەی 22.7 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی)ی لە پڕۆژەکانی ژێرخاندا وەبەرهێنانی کردووە بۆ بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی گەشتیاری، لەوانە پلاندانانی شوێن، گواستنەوە، شوێنی نیشتەجێبوون، چێشتخانە و چارەسەرە تەندروستییە زیرەکەکانی گەشتیاران.
ئەم ناوچە گەشتیارییە لە ساڵی 2024دا 111 ملیۆن یوان داهاتی بەدەست هێناوە و زیاتر لە یەک ملیۆن یوان لە وەرشەی کارە ناوخۆییەکان دەست کەوتووە.
گاو بۆوی، گەشتیارێکی خەڵکی شەنگەهایە دەڵێت: "ئامانجی گەشتەکەمان چیای چومۆلانگمایە هەرچەندە لە وەرزی زستاندا زۆر ساردە، بەڵام ئەگەری بینینی لووتکەکە زیاترە کە بە تیشکی خۆری زێڕین ئاوا دەبێت، ئەمەش وایکردووە شوێنێکی زۆر ئاسوودە بێت بۆ سەردان."
