وه‌كیلی میری ئێزدییان كۆچی دوایی كرد
میر كامیران خه‌یری به‌گ، وه‌كیلی میرحازم ته‌حسین به‌گ بۆ كاروباری ئاینی كۆچی دواییكرد

K24 – دهۆك:
ئه‌مڕۆ میر كامیران خه‌یری به‌گ، وه‌كیلی میرحازم ته‌حسین به‌گ بۆ كاروباری ئاینی، كۆچی دوایی كرد.
میر كامیران له نه‌خۆشخانه‌ی شێخان و به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو ماوه‌ی سێ مانگ بوو له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕابوه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و به هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی شێخان له ژێر چاودێری پزیشكیدا بوو.
پرۆفایلی میر كامیران
* له 1955 له ناحیه‌ی باعه‌درێ له‌دایكبووه.
* له 1979 كۆلیژی مافی له زانكۆی عەین شەمس لە قاهیرە ته‌واوكردووه.
* تا ساڵی 1995 ئیشی پارێزەری كردووه.
* دوای رووخانی رژێمی به‌عس له 2003، گه‌ڕاوه‌ته‌وه زێدی خۆی.
* لە دوای رووخانی بەعس له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا به‌شداری كردووه و بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كاتی عێراق.
* به‌شدار بووه له پرۆسه‌ی داڕشتنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كه له 2005 په‌سند كرا.