ریاز ئەسعەد: گرووپە چەکدارەکانی سووریا ڕەزامەندییان دەربڕیوە چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن

دامەزرێنەری سوپای ئازادیی سووریا، جەختی کردەوە؛ کە دەبێت پەکەکە بە زووترین کات وڵاتەکە جێبهێڵێت و چەکەکان ڕادەست بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی کانوونی یەکەمی 2024، ریاز ئەسعەد، دامەزرێنەری سوپای ئازادیی سووریا، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هەموو گرووپە چەکدارەکان ڕەزامەندیان دەربڕیووە بۆ ئەوە ببن بە بەشێک لە دامەزراوەی سەربازیی و ئەمنیی سووریای نوێ و چەکەکانیان ڕادەست بکەن. 

هاوکات دەڵێت: "دەبێت هەرچی زووە پەکەکە خاکی سووریا جێبهێڵێت و چەکەکان ڕادەست بکات، چونکە پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و هیچ شوێنیکی لە سووریادا نییە".

ناوبراو گوتی: ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت چەک هەڵگرێت، وەزارەتی بەرگریی و وەزارەتی ناوخۆی سووریا تاکە لایەنن مافی ئەوەیان هەیە چەکیان لە دەستدا بێت.