پوتین بەڵێن بە ئۆکرانیا دەدات وێرانی بکات

ڤلادیمێر پوتین
ڤلادیمێر پوتین

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین بەڵێن دەدات ئۆکرانیا وێران بکات، دوای ئەو هێرشە درۆنییەی کردیە سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری قازان.

یەکشەممە 22ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین، کێڤی بەوە تاوانبار کرد، لە پشتی ئەو هێرشەوە بووە کراوەتە سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون، لە شارۆچکەیەکی نزیک بە سنووری نێوان  ڕووسیا و ئۆکرانیا.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "هەرچییەک بێت، هەرچەندە هەوڵی وێرانکاری بدەن، ڕووبەڕووی دوو قات وێرانکاری دەبنەوە و پەشیمان دەبنەوە لەوەی کە هەوڵ دەدەن لە وڵاتەکەماندا ئەنجامی بدەن."

 پێشتر لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو ببووەەوە، درۆنێک خۆی بە باڵەخانەیەکی شوشەیدا دەتەقێنێتەوە و دەبێتە کڵپەیەکی گەورەی ئاگر، بەڵام تا ئێستا ڕووسیا هیچ زانیارییەکی لەبارەی قوربانیی و زیانەکانی ئەو هێرشەی ئۆکرانیا ئاشکرا نەکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر پوتین بەڵێنی دابوو پایتەختی ئۆکرانیا بە مووشەکی سەروو دەنگ بکاتە ئامانج وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر وڵاتەکەی.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment