ئیسرائیل بۆ لێدانی حووسییەکان داوای هاوکاریی لە ئەمەریکا کردووە

بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پلانی ئیسرائیل بۆ لێدانی حووسییەکان و بڕیارێکی ئەمەریکی لە پشت بۆمبارانی یەمەنەوە ئاشکرا دەکات.
بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل بە کەناڵی عیبری "I24NEWS"ی ڕاگەیاندووە "ئیسرائیل، دوای هێرشی هاوپەیمانان لە یەمەن، مەزەندە دەکەن ناتوانرێت شکست بە حووسییەکان بهێنن، هەر بۆیە داوای هاوکاریی لە ئەمەریکییەکان کردووە."
ئەو بەرپرسە سەربازییە باسی لە پلانی ئیسرائیل بۆ شکستپێهێنانی حووسییەکان کرد، بە گوتەی ئەوان چوار بوار لەخۆ دەگرێت: "لێدانی سەرکردایەتیی، لەناوبردنی سیستەمی بەرهەمهێنانی چەک، پچڕاندنی ڕێگەی دابینکردنی چەک لە ئێرانەوە و وێرانکردنی ژێرخانی نیشتمانیی یەمەن."
بەپێی ئەوەی "I24NEWS" بڵاوی کردۆتەوە، گفتگۆ لەسەر خزمەتگوزارییە ئەمنیی و سیاسییەکان لە ئیسرائیل هەیە، سەبارەت بە پرسی هێرش بۆ سەر ئێران. وەک بەرپرسان باس لە جێبەجێکردنی دەکەن، هەروەها کەسانێک هەن وا دەزانن دەسەڵاتی تاران لەسەر حووسییەکان ئەوەندە گەورە نییە، هەربۆیە چاوەڕوانیی ئەوەن هێرشکردنە سەر ئێران دەبێتە هۆی ئەوەی حووسییەکان لە هەڵدانی مووشەک بوەستێنن.
لای خۆیەوە کەناڵی عیبری ئاشکرای کرد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیارێک لە واشنتن دراوە بۆ گۆڕینی ئاراستەی ئۆپەراسیۆنەکان دژی یەمەن، هەروەها زیادکردنی ئۆپەراسیۆنەکان دژی حووسییەکان، ئاماژەی بەوەش کرد ئەو هێرشەی شەوی شەممە کرا بەشێکە لە بڕیارەکە کە باسی لێوە دەکرێت.
باسی لەوەش کرد، ئەو بڕیارە لەلایەن ئیدارەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل دراوە، دوای ئەوەی ئەمەریکییەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی دۆخەکە لە دوای ساڵێک باش نەبووە و ئەم هێرشانە بە ئەنقەست دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و بەریتانیا بە شێوەیەکی سەرەکی بەشداریی لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگە حووسییەکان دەکات و ئیسرائیلیش چەند شوێنێکی لە یەمەن بۆمباران کردووە.