کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا: هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگرت
کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق "لەبەر چەند هۆیەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی" ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند.
کازم فەرتوسی، گوتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا کە یەکێکن لە پێکهاتەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بڵاوی کردووەتەوە "بڕوایان بە یەک مەیدانیی هەموو گروپەکانی دژی ئیسرائیل هەیە، بەڵام لەم کاتەدا و لەبەر چەند هۆیەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی چالاکییەکانیان دژی ئیسرائیل ڕادەگرن."
پرسی فەڵەستین، وەکوو ئەوەی فەرتوسی باسی کردووە "پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی سیاسی و سەربازییەوە نییە، بەڵکوو لای ئێمە پرسێکی بنەڕەتییە؛ لە هەمان کاتدا دۆخەکەش کاریگەریی لەسەر کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا هەیە، لەم ڕوانگەیەوە چالاکییەکانمان لە دژی ئیسرائیل ڕادەگرین."