هۆشیار زێباری: هەوڵ دەدرێت عێراق نغرۆی قەیرانەکان بکرێت

هۆشیار زیباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق، هۆشداری لە هەوڵێکی تێکدەرانەی بەشێک لە سیاسییەکان دەدات کە نیازی لەباربردنی پرۆسەی سیایی عێراقیان هەیە.
هۆشیار زێباری لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "لە نێو لافاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی عەرەبی یان ڕۆژئاوای ئاسیا، ئێستا جموجوڵێکی سیاسی لە عێراق دروست بووە، بۆ ئەوەی وڵات لە مەترسییەکانی ڕووخان و هەرەسهێنان ڕزگار بکات، ئێمەش بە وریاییەوە بۆ پاراستنی ئەزموونەکەمان، پشتیوانیی حکوومەتی نیشتمانیمان دەکەین."
هەروەها نووسیویەتی "بەڵام بەشێک لە سیاسییە گەندەڵەکان، لە سەرووی هەمووشیانەوە محەمەد ئەلحەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، لەبری ئەوەی پرۆژەیەکی نیشتمانیی گشتگیر بۆ ڕاستکردنەوەی پرۆسەکە پێشکەش بکەن، هەوڵی جیددی دەدەن بۆ ئەوەی وڵات نوقمی قەیران بکەن."
هناك حراك سياسي حاليا في العراق لتجنيب البلد مخاطر الانزلاق في طوفان الشرق الأوسط او المشرق العربي او غرب اسيا . ونحن مع التحوط والحذر ودعم حكومتنا الوطنية للحفاظ على تجربتنا ولكن هناك جهود حثيثة من قبل بعض السياسيين المستفيدين ماديا و المغامرين لإغراق البلد في الأزمة و على رأسهم…
— Hoshyar Zebari (@HoshyarZebari) December 22, 2024