عێراق: پێشنیازی نوێ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو

لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق دوایین هه‌وڵه‌كانی په‌یوه‌ست به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
عارف حومامی، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئاشكرای كردووه "پێشنیازی نوێ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان خراونه‌ته ڕوو، یه‌كێك له‌وانه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دابه‌شكردنی هەر پارێزگایه‌ك بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2021."
به‌گوته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی، پێشنیازی دیكه‌ش هه‌ن كه داوا ده‌كه‌ن "چه‌ند پارێزگایه‌ك کە ڕێژه‌ی دانیشتوانییان به‌رزه، بۆ دوو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش بكرێن، له‌وانه به‌غدا به‌سه‌ر بازنه‌كانی كه‌رخ و ڕه‌سافه‌دا دابه‌ش بكرێت."
حومامی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه "پێشنیازی سێیه‌مش ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌مواری یاساكه‌دا، سیسته‌می سانت لیگۆش هه‌موار بكرێته‌وه و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران به‌پێی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن بێت."
هه‌موو ئه‌و پێشنیازانه‌ی هه‌ن ئێستا له قۆناغی گفتوگۆدان و هێشتا بڕیاریان له‌سه‌ر نه‌دراوه، به‌ڵام له وه‌رزی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مان بەڕژدی كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن.