سیخوڕێکی ئیسرائیل وردەکاریی تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی حزبوڵلا ئاشکرا دەکات
سیخوڕێکی ئیسرائیل وردەکاریی تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی حزبوڵلا ئاشکرا کرد و وەکوو خۆی گوتی: چەندان ساڵ پێش ئێستا پلانەکەمان دانابوو.
گەورە سیخوڕێکی ئیسرائیل بە ناوی "گابریێل" بە ڕووخساری داپۆشراوەوە نهێنی تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی حزبوڵلای لوبنانی ئاشکرا کرد و گوتی: "چەندان ساڵ لەمەوبەر کاتێک حزبوڵلا ئەو پەیجەرانەی کڕی، نەیدەزانی لە مۆسادی دەكڕێت."
گابریێل ئــەوەشی خستە ڕوو: "هەموو شتێک لە پشتی پەردەوە لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا بوو. سیستەمی ئەندازیاری و تەقینەوە، هەموو شتێک لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵ کرابوو."
بـــە گــوتەی ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییە، تەقاندنەوەی پەیجەرەکان بە جۆرێک ڕێک خرابوو کە تەنها ئەو کەسەی ئامێرەکەی هەڵگرتووە، زیانی پێبگات و منداڵ و کەسانی دەوروبەری پارێزراو بن.
وەکوو ئەوەی گابریێل باسی کرد: "پەیجەرەکان پێشتر تاقی کرابوونەوە بۆ ئەوەی کەمترین زیان بە دەوروبەر بگەیەنێت."