تەندروستیی جیهانی: 250 هەزار یەمەنی تووشی کۆلێرا بوون
تەندروستیی جیهانی: لە مێژووی هاوچەرخدا زۆرترین تووشبووی کۆلێرا لە یەمەن تۆمار کراوە

دووشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی دۆخی تەندروستی یەمەن بڵاو کردهوە و ئاماژەی داوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 249 هەزار و 900 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆلێرا تۆمار کراوە و لە نێویشیاندا 861 تووشبوو مردوون.
هەروەها هێمای بۆ ئهوه كردووه، ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا لە یەمەن یەکسانە بە ڕێژهی 35%ـی تووشبووانی جیهان و 18%ـی حاڵەتەکانی مردن بە پەتاکە.
بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، حاڵەتەکانی مردن بە پەتاکە لە مانگی 11 بەراورد بە مانگی 10، بە ڕێژەی 37% زیادی کردووە، هەروهها بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2023، ڕێژەکە 27% زیاتر بووە، بەمەش یەمەن لە ئاستی جیهاندا زۆرترین تووشبووانی کۆلێرای تێدا تۆمار کراوە کە چەند ساڵێکی لەسەر یەکە بەرۆکی خەڵکی وڵاتەکەی گرتووە.
ڕێکخراوەکە ڕوونیشی كردووهتهوه، لە ساڵانی 2017 تاوەکوو 2020 لە یەمەن بەرزترین ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا لە مێژووی هاوچەرخ تێدا تۆمار کراوە.
ڕێكخراوی ناوبراو ئەوەشی نەشاردووتەوە، جگە لە کۆلێرا، چەند نەخۆشییەکی دیکەش بەربڵاون، لەوانە سورێژە، مەلاریا و تای ماڵتا.