مەزڵووم عەبدی: 'بە ئیسلامکردنی سووریا' هەڕەشە لە ناسنامەی فرەیی کولتووری و ئایینیی ئەو وڵاتە دەکات

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ند وێستگه‌یه‌كی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریر شام هه‌یه؛ ده‌شڵێت، سووریا به قۆناغێكی بنچینه‌ییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
دووشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی "الحرة"، گوتوویه‌تی، به ئیسلامكردنی سووریا، هه‌ڕه‌شه له ناسنامه‌ی فره‌یی كولتووری و ئایینیی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
مه‌زڵووم عه‌بدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سووریا هاوكات له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان، به قۆناغێكی بنچینه‌ییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سووریا له هه‌موو كات پتر پشت به بونیاتنانی دیموكراسی ببه‌ستێت كه كۆڵه‌كه‌كانی بریتی بن له دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته و ئایینه‌كان.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، چه‌ند وێستگه‌یه‌كی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریر شام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و په‌ره‌سندنه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
عه‌بدی هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، داواكارییه‌كانیان بریتییه له "سووریایه‌كی دیموكراسی نه‌ك ناوه‌ندیی، به شێوه‌یه‌ك مافی هه‌موو پێكهاته‌كان له به‌شداریكردنیان له ده‌سه‌ڵاته خۆجێیی و ناوه‌ندییه‌كان پارێزراو و ده‌سته‌به‌ركراو بێت.
ناوبراو ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدان و واشنتن پشتیوانیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندنه‌كان بگرێت و هاوكان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ناویشیاندا كورد له ده‌وڵه‌تی نوێی سووریا ده‌سته‌به‌ر بكرێت. هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه، كورد له سووریا له‌م قۆناغه‌دا یه‌كگرتوو و یه‌كڕیز بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مافه‌كان له سووریای نوێ‌دا گه‌ره‌نتی بكه‌ن.