ناتانیاهۆ: هەندێک پێشكه‌وتن له باره‌ی ڕێككه‌وتن بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان هاتووه‌ته ئارا

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێشكه‌وتن له باره‌ی ڕێككه‌وتن بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان هاتووه‌ته ئارا؛ ده‌شڵێت ناتوانن له‌م باره‌وه زانیاریی زیاتر بخه‌نه ڕوو.
دووشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له به‌رده‌م ئه‌ندامانی كنێست "په‌رله‌مان"ـی وڵاته‌كه‌ی گوتی، هه‌ندێك پێشكه‌وتن له باره‌ی ڕێككه‌وتن بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان له غه‌ززه هاتووه‌ته ئارا.
بنیامین ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا، ناتوانن هه‌موو شتێك ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵكوو گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كان بۆ كات و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌جێده‌هێڵن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان خێراتر بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بارمته‌كان.