ناتانیاهۆ: نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی ڕیشەیی دەگۆڕین

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌یه‌وێت نەخشەی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی بگۆڕێت؛ ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ دۆسته ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیان پلانی فره‌وانكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئیبراهیمیان هه‌یه.
دووشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له به‌رده‌م ئه‌ندامانی كنێست "په‌رله‌مان"ـی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنه نوێیه‌كانی ئاشتیی ده‌یه‌وێت ڕووخساری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی بگۆڕێت.
بنیامین ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وڵاتانی میانڕه‌وی عه‌ره‌بی، ئیسرائیل وه‌كوو هێزێكی هه‌رێمی و هاوپه‌یمانێكی گریمانه‌كراو ده‌بینن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئامانجیه‌تی ئه‌م هه‌له به ته‌واوه‌تی بقۆزێته‌وه و له‌گه‌ڵ دۆسته ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیان پلانی فراوانكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئیبراهیمیان هه‌یه، به‌م پێیه نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی ده‌گۆڕێت.