ڕۆژنامەیەک: ئیسرائیل پەیامێکی هۆشداریی ئاراستەی 'جۆلانی' کردووە

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی تا ئێسته به دوای لایه‌نی به‌رپرسی ئێسته‌ی سووریادا ده‌گه‌ڕێت؛ ده‌شڵێت، ترسی له دزه‌كردنی چه‌كداران هه‌یه.
دووشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڕۆژنامه‌ی "یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت"ـی ئیسرائیلی له ڕاپۆرتێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی په‌یامێكی هۆشداریی داوه‌ته حكوومه‌تی نوێی سووریا و تێیدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هه‌رگیز قبووڵی نییه چه‌كداران له باشووری سووریا نزیك ببنه‌وه.
یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ئیسرائیل له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ حكوومه‌تی نوێی سووریا گوتوویه‌تی "چاومان به‌رانبه‌رتان كراوه‌یه."
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت، ئه‌م په‌یامه‌ی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی دوای لێدوانه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع "ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی"ـی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام دێت، كه ڕایگه‌یاندبوو نیازیان نییه ململانێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكه‌ن.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئیسرائیل له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، چوون و جێگیربوونی سوپای ئیسرائیل بۆ ناوچه‌ی دابڕاو له سووریا، په‌یوه‌ندیی به ئاسایش و به‌رگریی ئیسرائیله‌وه هه‌یه، وه‌كوو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینییه‌وه ڕووی دا.