کەشناسی: ئەمڕۆ هەور و نمەباران دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور و لەگەڵیدا نمە باران دەبێت، بەڵام سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بە گوێرەی کەشی پێشبینیکراو، ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی کانوونی یەکەمی 2024، لەگەڵ ئەوەی ئاسمانی بە گشتیی هەور دەبێت، بەڵام نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوورى پارێزگاى دهۆک و پارێزگاى هەولێر بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت.

هەروەها پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ، کەمێک بەرز بێتەوە و خێراىی با لە هەر کاتژمێرێکدا  5 بۆ 10 کیلۆمەتر بێت بە ئاراستەی باکوورى ڕۆژهەڵات.

بە گوێرەی ئامارەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا بڕی باران لە ناوچەکانى هەرێم، بەم شێوەیە بووە:

دهۆک 0.8 ملم

زاخۆ 4.5 ملم

ئاکرێ 0.4 ملم

ئامێدى 0.8 ملم

بامەرنێ 1.6 ملم

بارزان 0.4 ملم

مانگیش 0.8 ملم

دینارتە 0.3 ملم

سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی سبەی چوارشەممە، ئاماژەی داوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە هەندێ کات و ناوچەی جیاواز پەڵەهەور دەبێت ، بەڵام گەرما یەک پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ سێشەممە؛ هەروا خێرایى با هەر وەک ئەمڕۆ بەردەوام بێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     18  پلەى سیلیزى

سلێمانی   17 پلەى سیلیزى

دهۆک     17 پلەى سیلیزى

کەرکوک  19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ      18 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران 10 پلەى سیلیزى

سۆران    15 پلەى سیلیزى

گەرمیان  21 پلەى سیلیزى

 
 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment