مەسرور بارزانی بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی لە کریستییانەکان دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی بڵاو کردەوە و گوتی: "پیرۆزبایی لە کریستییانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژن و پشوویەکی ئارام و پڕ لە شادیان بۆ دەخوازم."
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی کانوونی یەکەمی2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە کریستییانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژن و پشوویەکی ئارام و پڕ لە شادیان بۆ دەخوازم".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، "كوردستان هەمیشە نیشتمانی پێکەوەوەژیانی ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر بووە، پێویستە هەموومان زیاتر پەرە بە کولتووری پێکەوەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و برایەتی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان بدەین.
Merry Christmas to everyone celebrating in the Kurdistan Region, Iraq and beyond.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) December 24, 2024
I wish you a season of happiness, warmth and togetherness. pic.twitter.com/S1WkSjlMRx