نێچیرڤان بارزانی: كوردستان بێ جياوازى به نيشتمان و لانهيهكى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی لە کریستییانەکان دەکات و دەڵێت: "هيوادارم جه‌ژنى ئارامى و ئاسووده‌يى بێت، هه‌مووان پشوويهكى خۆش به‌سه‌ر به‌رن و بۆ هه‌موو لايه‌ك ساڵێكى پڕ له كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بێت."
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی کانوونی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوە دا، "به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى ياد و جه‌ژنه‌كانى كريسمس و له دايكبوونى حه‌زره‌تى عيساى مه‌سيحه‌وه (سڵاوى خواى لێ بێت)، به گه‌رمى و له دڵه‌وه پيرۆزبايى له هاووڵاتييانى ئازيزى کریستییان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له ته‌واوى جيهانى مه‌سيحى ده‌كه‌م."
هاوکات هیوادارە جه‌ژنى ئارامى و ئاسووده‌يى بێت و، هه‌مووان پشوويهكى خۆش به‌سه‌ر به‌رن، ساڵێكى پڕ له كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بێت.
نێچیرڤان بارزانی، هاووڵاتییانی کریستییان دڵنیا دەکاتەوە و دەڵێت: "وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌ری مافه‌كانيان ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له کارکردن بۆ به‌هێزکردنی به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان و قووڵکردنه‌وه‌ی كولتوورى فره‌ڕه‌نگيى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا."
جەختی لەوەش کردەوە، كوردستان بێ جياوازى به نيشتمان و لانهيهكى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.