پارێزگاری دیمەشق بۆ کوردستان24: بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ هەمووان دەکەین

پارێزگاری دیمەشق ڕایگەیاند: خزمەتگوزاری و مافەکان بێ جیاوازی بۆ هەمووان بەردەست دەکەین، لە سووریای ئازاد داپەروەریی و شەرەفمەندیی بۆ هەموو لایەک دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی کانوونی یەکەمی 2024، ماهیر مەڕوان، پارێزگاری دیمەشق، لەبارەی دۆخی دیمەشق و کار و پرۆژەکانی تایبەت بە پایتەختەکە، وەڵامی دیلان بارزان، نێردراوی کوردستان بۆ سووریای دایەوە.
پارێزگاری دیمەشق، گوتی: "پشتیوان بە خوای گەورە گرنگترین شت ئەوەیە بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ هەموواندا دەکەین و، خزمەتگوزارییەکان و مافەکان بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی بەردەست دەکەین."
باسی لەوەش کرد، لە سووریای ئازاد دادپەروەری و شەڕەفمەندیی بۆ هەمووان دەبێت و هەموو پێکهاتەکان بەشێکن لە بەشەکانی گەلی سووریا.