هەسەدە: بۆ هه‌ر بژارده‌یه‌كی سه‌ربازی و سیاسی ئاماده‌ین

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماده‌یی خۆی نیشان دا بچێته ناو سوپای نوێی سووریا؛ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هێزانه ده‌شڵێت، بۆ هه‌ر بژارده‌یه‌كی سه‌ربازی و سیاسی ئاماده‌ن.
سێشه‌ممه، 24ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) تایبه‌ت به كه‌ناڵی "سكای نیوز عربیة" گوتی، ئاماده‌ن بچنه ناو ڕیزه‌كانی سوپای نوێی سووریا، به‌ڵام ئه‌م پرسه پێویستی به گفتوگۆ هه‌یه.
فه‌رهاد شامی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ هه‌ر شه‌ڕێك ئاماده‌ن باجه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بێت، هاوكات بۆ بژارده‌ی سیاسیش ئاماده‌ن.
شامی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، توركیا هه‌وڵ ده‌دات خاكی زیاتری سووریا كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام هه‌سه‌ده بووه‌ته كۆسپ له به‌رده‌میدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات باسی له‌وه‌ش كردووه، هیچ ڕێككه‌وتنێك له باره‌ی منبجه‌وه له نێوان توركیا و هه‌سه‌ده‌دا نییه و ئه‌مه‌ریكایش له‌م باره‌وه پێداگری له بێلایه‌نی خۆی ده‌كات.