سەدان مامۆستای وانەبێژ لە بەسرە خۆپیشاندانیان کرد

سه‌دان مامۆستای وانه‌بێژ له به‌سره داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له خۆپیشاندانێكی مه‌ده‌نییانه‌دا داوا له وه‌زاره‌ته‌ی په‌روه‌رده‌ی فیدراڵ ده‌كه‌ن داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن.
چوارشه‌ممه، 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌دان مامۆستای وانه‌بێژ له به‌سره خۆپیشاندانێكی مه‌ده‌نییانه‌یان كرد و داوایان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ كرد له‌سه‌ر میلاكی وه‌زارته‌كه دایانبمه‌زرێنێت.
مامۆستایانی وانه‌بێژی به‌سره كه خۆپیشاندانیان كردووه، ژماره‌یان سه‌دان كه‌سه و گوتوویانه، ماوه‌ی چوار ساڵه له سێكته‌ری په‌روه‌رده‌دا وانه‌بێژن و خزمه‌ت ده‌كه‌ن و به پێویستی ده‌زانن گوێ له داواكارییه‌كه‌یان بگیرێت.
هه‌روه‌ها مامۆستایانی وانه‌بێژی به‌سره له‌و خۆپیشاندانه مه‌ده‌نییه‌دا، داوایان كردووه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فیدراڵ هاوشێوه‌ی ئه‌و 35 هه‌زار مامۆستایه‌ی دیكه كه بڕیاری دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رچوو، حكوومه‌ت دایانبهمهزرێنێت.