پاپا فرانسیس: چەکەکان بێدەنگ بکرێن

پاپای ڤاتیكان داوا ده‌كات، كێشه و ململانێكان به‌لاوه بنرێن و كۆتایی به قه‌یرانه مرۆییه‌كانی جیهان بهێنرێت و گفتوگۆ و دانوستان شوێنی "چه‌ك" بگرێته‌وه.
چوارشه‌ممه، 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له گوتارێكدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ كه له گۆڕه‌پانی قه‌دیس پوتڕس پێشكه‌شی كرد، داوای كرد، هه‌مووان به‌سه‌ر ناكۆكی و دابه‌شبوونه‌كان زاڵ بن و له به‌رانبه‌ر كێشه و قه‌یرانه مرۆییه‌كاندا كه به‌رۆكی جیهانی گرتووه، دان به خۆدا بگرن.
پاپا فرانسیس به پێویستی زانی هه‌مووان بوێری ئه‌وه‌یان هه‌بێت ده‌رگه‌ی گفتوگۆ و دانوستان بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان به ڕووی یه‌كدا بكه‌نه‌وه و كۆتایی به دوژمنكاری و ڕقه‌به‌رییه‌كان بهێنن و "چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكه‌ن."
پاپا له باره‌ی دۆخی غه‌ززه گوتی، تا ئه‌وپه‌ڕ دۆخی مرۆیی له‌وێ مه‌ترسیداره. هاوكات جارێكی دیكه داوای ئاگربه‌ست و ئازادكردنی بارمته‌كانی كرد.