ئەمەریکا؛ 'هەڵۆی سه‌رسپی' ڕێزی لێ گیرا و بە باڵندەی فەرمیی نیشتیمانیی دەستنیشان کرا

هه‌ڵۆی سه‌رسپی كه پتر له 240 ساڵه بووه‌ته هێما و سێمبوڵی هێزی ئه‌مه‌ریكا، ڕێزی لێ گیرا و بووه باڵنده‌ی فه‌رمیی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا.
پێشتر جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئیمزای له‌سه‌ر یاسایه‌ك كرد كه له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه ئاراسته‌ی كرابوو به مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ئه‌مه‌ریكا و دانانی "هه‌ڵۆی سه‌رسپی"، كه به سه‌ری سپی و جه‌سته‌ی قاوه‌یی و ده‌نووكی زه‌ردییه‌وه ده‌ناسرێته‌وه، وه‌ك باڵنده‌ی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ڵۆی سه‌رسپی كه وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر "مۆری گه‌وره"ـی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵكه‌ندراوه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1782ـوه‌وه، دیزاین كراوه و له به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا به كار دێت.
مۆری گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵۆیه‌ك، چڵهزهیتوونێك، تیرێك، قه‌ڵغانێك كه له ئاڵا ده‌چێت و دروشمێك و هه‌ساره‌یه‌ك له ئه‌ستێره پێك هاتووه و دیزاین كراوه.
كۆنگرێس هه‌روه‌ها له هه‌مان ساڵدا، واته له 1782ـدا هه‌ڵۆی سه‌رسپی كرده دروشمی نیشتمانی و وێنه‌كه‌ی له چه‌ندان شوێندا ده‌ركه‌وت، به‌تایبه‌تی له به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان و ئاڵای سه‌رۆكایه‌تی و نیشانه‌ی سه‌ربازی و دراوی ئه‌مه‌ریكا.