وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا: ڤیدیۆی سووتاندنی مەزارگەی حەلەب کۆنە

محەممەد ئەلعومەر، وەزیری ڕاگەیاندنی حکوومەتی کاربەڕێکەری سووریا
محەممەد ئەلعومەر، وەزیری ڕاگەیاندنی حکوومەتی کاربەڕێکەری سووریا

محەممەد ئەلعومەر، وەزیری ڕاگەیاندنی حکوومەتی کاربەڕێکەری سووریا دەڵێت: ڤیدیۆی سووتانی مەزارگەکەی حەلەب کۆنە، دەشڵێت: پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە سووریا، کاری لە پێشینەی حکوومەتە.

چوارشەممە 25ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەممەد ئەلعومەر، وەزیری ڕاگەیاندنی حکوومەتی کاربەڕێکەری سووریا ڕایگەیاند: ڤیدیۆی سووتاندنی مەزارگەی حەلەب کۆنە، لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی شوێنە ئایینی و مێژووییەکانی سووریا دەپارێزین.

وەزیری ڕاگەیاندنی حکوومەتی کاربەڕێکەری سووریا دەڵێت: پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی کاری لە پێشینەی حکوومەتە و سەردەمی ململانێی مەزهەبیی لە سووریا کۆتایی هاتووە.

ئەو گوتانەی محەممەد ئەلعومەر، وەزیری ڕاگەیاندنی حکوومەتی کاربەڕێکەری سووریا لە کاتێکدا هات کە ژمارەیەک چەکداری سووپای بەشار ئەسەد ئەمڕۆ لە تەرتووس هێرشیان کردە سەر هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە.

 
 
Fly Erbil Advertisment