بەرەی کوردستانی سووریا: هەسەدە چیتر پاشکۆی پەکەکە نەبێت

به‌ره‌ی كوردستانی سووریا ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا داوا ده‌كات هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ ده‌ستبه‌جێ بگه‌ڕێنه‌وه نیشتمانی خۆیان و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش خۆی وه‌كوو هێزێكی كوردی و نیشتمانی پێناسه بكات و چیتر پاشكۆی په‌كه‌كه نه‌بێت.
چوارشه‌ممه، 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، به‌ره‌ی كوردستانی سووریا ڕاگه‌یه‌نراوێكی "له پێناو یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان و نوێنه‌رایه‌تیی هاوبه‌ش"، بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سیاسی به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی سیاسیی هاوبه‌ش له نێوان هێز و ڕێكخستنه سیاسییه كوردییه‌كانی سووریا خستووه‌ته ڕوو.
به‌ره‌ی كوردستانی سووریا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌م قۆناغه پێویستی به هه‌نگاوی كرده‌یی ڕوون هه‌یه، كه سه‌ره‌تا به كشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا له ئیئتیلافی نیشتمانیی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ده‌ست پێ ده‌كات، چونكه ئه‌و ئیئتیلافه ڕۆژێك له ڕۆژان گوزارشتی له خواسته‌كانی گه‌لی كورد له سووریا نه‌كردووه.
به‌ره‌ی كوردستانی سووریا هاوكات به پێویستی زانیوه، ده‌ست بكرێت به بونیاتنانی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزی هاوبه‌ش.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر جۆره پاشكۆییه‌ك و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی سروشتی له‌گه‌ڵ توركیا كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستانیی سووریا و پاراستنی مافه‌كانی كورد له‌و وڵاته یه‌ك بگرێته‌وه، كراوه‌ته‌وه.
به‌ره‌ی كوردستانی سووریا به پێویستی زانیوه بە پەلە میكانیزمێك دابنرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، هاوكات هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) خۆی وه‌كوو هێزێكی كوردی و نیشتمانی پێناسه بكات و چیتر وه‌كوو پاشكۆی په‌كه‌كه نه‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له پێناو پێكهێنانی هێزێكی كوردی و دوور له هه‌موو كاریگه‌رییه‌كی ده‌ره‌كی و ئه‌جێندایه‌كی حزبی.
هه‌روه‌ها داوای له هه‌سه‌ده كردووه، كۆتایی به دۆسیه‌ی گیراوه سیاسییه‌كان بهێنێت و سه‌رجه‌م پێشێلكارییه‌كانی وه‌كوو به‌سه‌ربازكردنی كوڕان و كچان به زۆره‌ملێ و ناچاری ڕابگرێت و كار بكات بۆ به‌دیهێنانی سازانی سیاسی دوور له هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی.
ئه‌و به‌ره‌یه هاوكات به پێویستی زانیوه دیالۆگی كوردی – كوردی ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دیدگایه‌كی سیاسیی هاوبه‌ش و پێكهێنانی شاندێكی هاوبه‌ش كه نوێنه‌رایه‌تی كوردستانی سووریا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ له دیمه‌شق.