ناتانیاهۆ هۆشداری دەداتە حووسییەکان

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریدەدات؛ هەرکەس بیر لەزیانگەیاندن بە ئیسرائیل بکاتەوە بەتوندی لێی دەدەین.
گووتیشی؛ حووسیەکانی یەمەنیش فێری ئەو وانەیە دەکەین، هەر وەک چۆن ڕژێمی ئەسەد و حزبوڵلای لوبنانی و حەماسمان فێرکرد.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت: "ئێمە بە توندی لەدوژمنەکانمان دەدەین، هەروەها لەو کەسانەش دەدەین کە وابیردەکەنەوە زیانمان پێ دەگەیەنن، ئەم یاسایە بەسەر هەموواندا جێ بەجێ دەکرێت و ئەو وانەیەش فێری حووسیەکان دەکەین کە فێری ئەسەد و حزبوڵا و حەماسمان کرد.
ڕاشیگەیاند، ڕەنگە ئەم پرۆسەیە کاتیی بوێت، بەڵام تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فێری وانەی ئیسرائیل دەکەین.
ئەمە لە کاتێکدایە حووسیەکانی یەمەن دوێنێ چوارشەممە، 25ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەڵێنی بەردەوامیدان بە هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل دا.
حووسیەکانی یەمەن لە ڕاگەیەندراوێکدا باسیان لەوە کرد کە بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل و بەرژوەندییەکانی تاو ئەوکاتەی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە هەڵدەگرێت.