هێرشی ئەلیکترۆنی سیستەمی هێڵی ئاسمانی ژاپۆن تێکدەدات

هێڵی ئاسمانی ژاپۆن هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر و بە گوتەی گوتەبێژی کۆمپانیاکەش هێڵی ئاسمانی، هێرشەکە ڕەنگە کاریگەری لەسەر گەشتەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات هەبێت.
هێڵی ئاسمانی ژاپۆن ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڕایگەیاند، هێرشێکی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر هێڵی ئاسمانی وڵاتەکە کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان هەبێت.
کۆمپانیاکە لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕوونی کردەوە، هێرشەکە لە کاتژمێر 07:24 بەیانی (22:24 GMT) دەستی پێ کردووە و کاریگەری لەسەر سیستەمی ناوخۆیی و دەرەکی هەبووە.
گوتەبێژی کۆمپانیاکە ئاماژەی بە هیچ پێشهاتێک نەکرد سەبارەت بە ئەگەری دواکەوتن یان هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان تا ئەم ساتە.